ئەردۆغان دژی تۆمەتبارکردنی ئێران بەئەنجامدانی هێرشەکانی سەر سعودیە هاتەدەنگ

- 9/26/2019 5:46:00 PM 1859 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەدژی تۆمەتبارکردنی ئێران بەئەنجامدانی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لەسعودیە هاتەدەنگ و رایگەیاند، لەجێی خۆیدا نیە هەمو خەتاکان بخرێتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەدژی تۆمەتبارکردنی ئێران بەئەنجامدانی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لەسعودیە هاتەدەنگ و رایگەیاند، لەجێی خۆیدا نیە هەمو خەتاکان بخرێتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەماوەی رابردودا هەریەک لەئەمریکا و وڵاتانی کاریگەری ئەوروپا و سعودیە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەئەنجامدانی هێرشەکانی 14-ی ئەم مانگە بۆسەر کەرەستەی کۆمپانیای ئارامکۆ لەسعودیە تۆمەتبارکرد.
پێموانیە تۆمەتبارکردنی ئێران کارێکی راست و دروست بێت

لەوبارەیەوە ئەردۆغان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاندوە، " پێموانیە تۆمەتبارکردنی ئێران کارێکی راست و دروست بێت." 
تائێستا بەڵگەکان نایسەلمێنن کە ئێران ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە

ئەردۆغان راشیگەیاندوە، لەبەرئەوەی تائێستا بەڵگەکان نایسەلمێنن کە ئێران ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە، پێموایە خستنە ئەستۆی هەمو تاوانەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران کارێکی راست نیە." 

رۆژی 14-ی ئەم مانگە چەند هێرشێک لەشوێنێکی نادیارەوە کرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لەسعودیە و بەهۆیەوە نزیکەی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردنی سعودیە کەمیکرد کە لەسەدا 70-ی بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتە و نزیکەی لەسەدا 5-ی بەرهەمی نەوتی هەمو جیهانە. 

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP