دو بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ئیستانبوڵیان هەژاند

- 9/26/2019 2:10:00 PM 7557 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.7 پلەی رێختەر ئیستانبوڵی هەژاند.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هۆکارەکانی پەیوەندیکردن لەو شارە پچڕاون.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکان و فریاگوزاری خێرا رایگەیاندوە، بومە لەرزەکە کاتژمێر 1:59 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رویداوە لەناوچەی دەریای مارمارە و شاری سیلڤیری کە 70 کیلۆمەتر لەبەشی رۆژئاوای ئیستانبوڵەوە دورە.

بەگوێرەی شاهیدحاڵەکانی ئەو ناوچەیە، بیناو باڵەخانەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە لەریونەتەوە. 

لەوبارەیەوە ئەکرەم ئیمامۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ لەتویتی خۆی نوسیویەتی تا ئیستا راپۆرتەکان ئاماژە بەهیچ زیانێکی گیانی و مادی ناکەن.

هەروەها پەیمانگای توێژینەوەی بەمەلەرزەزانی کاندیلی رایگەیاندوە، قوڵی بومەلەرزەکە 12.6 کیلۆمەتر بوە.

لەساڵی 1999 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.6 پلەی رێختەر شاری ئیزمیتی لەباشوری رۆژهەڵاتی ئیستانبوڵ هەژاند و بەهۆیەوە 17 هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.

هاوکات، کاتژمێرێک دواتر بومەلەرزەی دوەم بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر ئیستانبوڵی هەژاند و تائێستا ئاماژە بەچەقی بومەلەرزەکە و زیانەکانی نەکراوە.

 

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP