خەندان بڕی ئەو نەوتە و داهاتەكەی كە هەرێم لەماوەی 8 مانگدا فرۆشتویەتی ئاشكرادەكات

- 9/24/2019 8:31:00 PM 27687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای پێكهێنانی لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکان لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیژنەكە سەردانی كۆمپانیای سۆمۆیان كردو بڕی ئەو نەوتەی لەماوەی 8 مانگی ئەمساڵدا هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریەوە فرۆشتویەتی و داهاتەكەی خرایە بەردەست لیژنەكە و خەندانیش زانیارییەكانی دەخاتەرو.

ئەم لیژنەیە تایبەتە بە دەرخستنی راستیەكان لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان، كە ئایا چەند هەناردە دەكات و چەند بەرهەم دەهێنێت

 

د.غالب محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"ئەم لیژنەیە تایبەتە بە دەرخستنی راستیەكان لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان، كە ئایا چەند هەناردە دەكات و چەند بەرهەم دەهێنێت و چەند لەناوخۆ بەكاردەهێنێت و چەندی لەرێگەی جیهانەوە دەفرۆشێت و چەندین لەرێگەی تەنكەرەوە".

ئەو لایەنانەی دیارییكراوە كە ئێمە سەردانی بكەین، كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق، لیژنەی وزەی پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان

 

وتیشی،"ئەو لایەنانەی دیارییكراوە كە ئێمە سەردانی بكەین، كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق، لیژنەی وزەی پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان"

ئەمڕۆ سەردانی سۆمۆمان كردو چەندین كاتژمێر كۆبوینەوە، زانیاری تەواومان وەرگرتوە لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق و نەوتی هەرێمی كوردستان

 

راشیگەیاند،"ئەمڕۆ سەردانی سۆمۆمان كردو چەندین كاتژمێر كۆبوینەوە، زانیاری تەواومان وەرگرتوە لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق و نەوتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 15 رۆژدا دەبێت راپۆرتی خۆمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی دەرخستنی راستیەكان بكەین".

حكومەتی عێراق رۆژانە نزیكەی 80 بۆ 90 هەزار بەرمیل نەوت تێكەڵی ئەو بۆرییە دەكات كە هەرێمی كوردستان نەوتی لێوە دەفرۆشێت 

 

ئەو ئەندامەی لیژنەكە وتیشی،"حكومەتی عێراق رۆژانە نزیكەی 80 بۆ 90 هەزار بەرمیل نەوت تێكەڵی ئەو بۆرییە دەكات كە هەرێمی كوردستان نەوتی لێوە دەفرۆشێت و تا دەگاتە شوێنی خۆی دەبنە یەك جۆر نەوت، ئێمە نرخەكەیمان لەسەر نرخی ئەو نەوتە تێكەڵە دادەنێین و مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین، بۆ ئەوەی لە دواتر بزانین چەند دەكات.

لە پرسی بودجەشدا نەوت زۆر گرنگە چونكە لە 90٪ی داهاتی عێراق نەوتە، بۆیە دەبێت بزانرێت هەرێمی كوردستان چەند نەوت دەنێرێت و چەند جێگیر بكرێت لەسەری لە بودجەی 2020 ی عێراقدا

 

ئەو ئەندامە كوردەی پەرلەمانی عێراق كە لەسەر فراكسیۆنی گۆڕانە راشیگەیاند،"رۆژانە لێدوانی جۆراوجۆر لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان لەناو حكومەتی عێراق دەوترێت، لە پرسی بودجەشدا نەوت زۆر گرنگە چونكە لە 90٪ی داهاتی عێراق نەوتە، بۆیە دەبێت بزانرێت هەرێمی كوردستان چەند نەوت دەنێرێت و چەند جێگیر بكرێت لەسەری لە بودجەی 2020 ی عێراقدا".

دروستكردنی ئەم لیژنەیە بەشێكی پەیوەندی هەیە بە بودجەی عێراق و بەشەكەی دیكەی پەیوەندی هەیە بە پەرلەمانتاران و بەشێكی دیكەشی پەیوەستە بە شەقامی عێراقییەوە

 

سەبارەت بە هۆكاری دروستكردنی لیژنەكە رایگەیاند،"دروستكردنی ئەم لیژنەیە بەشێكی پەیوەندی هەیە بە بودجەی عێراق و بەشەكەی دیكەی پەیوەندی هەیە بە پەرلەمانتاران و بەشێكی دیكەشی پەیوەستە بە شەقامی عێراقییەوە، لە عێراق هەر كەسێك هەڵدەستێت قسەیەك لەسەر نەوتی هەرێم دەكات، ئەمە وایكردوە كە نەتوانرێت كارەكانی خۆت بەباشی بكەیت، هەرێمی كوردستانیش ژمارەكان نانێرێت، بۆیە دەبێت لەرێگەی ئەم لیژنەیەوە ژمارەكان بەراستی بزانین".

بەگوێرەی ئەو داتایانەی سۆمۆ خستە بەردەست ئێمە، لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 6 ملیارو نیو داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بوە لەرێگەی بۆریەوە

 

سەبارەت بەو داتایانەی ئەمڕۆ لە سۆمۆ وەریانگرت لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكەی، غالب محەمەد رایگەیاند،"بەگوێرەی ئەو داتایانەی سۆمۆ خستە بەردەست ئێمە، لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 6 ملیارو نیو داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بوە لەرێگەی بۆریەوە".

سۆمۆ دەزانێت كە چەند نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆشتوە، دەشزانێت كە بەچەند نەوتەكە فرۆشراوە

 

غالب محەمەد وتیشی،"سۆمۆ دەزانێت كە چەند نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆشتوە، دەشزانێت كە بەچەند نەوتەكە فرۆشراوە، چونكە نەوتەكە هەر یەك نەوتەو بەیەك بۆری دەڕوات لەگەڵ ئەوەی كەركوك و تێكەڵ دەكرێت، بەڵام سۆمۆ نازانێت كە هەرێم لەڕێگەی تەنكەرەوە رۆژانە چەند بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و رێژەی بەرهەمهێنانی چەندە".

خەزانەكانی عێراق لە بەندەری جەیهان، دابەش بوە بۆ دو بەش، بەشێكی هی عێراقەو بەشێكی دیكەشی هی هەرێمە

 

وتیشی،"خەزانەكانی عێراق لە بەندەری جەیهان، دابەش بوە بۆ دو بەش، بەشێكی هی عێراقەو بەشێكی دیكەشی هی هەرێمە، كاتێك ئەم نەوتە باردەكرێت پرۆگرامی هەیە كە چەند باركراوە و لە كوێ دەفرۆشرێت و بەچەند فرۆشراوە و بەچی كۆمپانیایەك فرۆشراوە، بەڵام ئەوەی نایزانێت ئەوەیە كە چەند بەرهەمهاتوە و بە تەنكەر چەند فرۆشراوە و لە ناوخۆ چەندی بەكارهاتوە".

لە رۆژێكدا بەپێی داتاكانی سۆمۆ بەبەردەوامی 441 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە

 

سەبارەت بە داهاتی نەوت لەو ماوەیەدا، غالب محەمەد رایگەیاند،"لە ماوەی 1/1/2019 بۆ 1/9/2019 بەبەهای 6 ملیارو نیو، نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریەوە فرۆشراوە، ئێمە زانیومانە چەند هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، سۆمۆ بە چەند و لە كوێ بۆی فرۆشتوە، و لە رۆژێكدا بەپێی داتاكانی سۆمۆ بەبەردەوامی 441 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە".

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی شوێنەكانی دیكەش دەكەین و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین و دواتر راپۆرتی خۆمان پێشكەش دەكەین

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی شوێنەكانی دیكەش دەكەین و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین و دواتر راپۆرتی خۆمان پێشكەش دەكەین.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان و واژۆی سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراقی لەسەرەو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق كراوە بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنەی دەرخستنی راستیەکان لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان. 

کاری لیژنەکە بریتی دەبێت لە لێکۆڵینەوەو و پشکنینی راستیەکان سەبارەت بە نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان 

 

بەگوێرەی نوسراوەكە کاری لیژنەکە بریتی دەبێت لە لێکۆڵینەوەو و پشکنینی راستیەکان سەبارەت بە نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان و ئەو نەوتە خاوەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاردەهێنرێت. 

لیژنەكە لە 10 ئەندام پەرلەمان پێكهاتوە كە هەریەك لە (غالیب محەمە، درێبوار تەها،ئارام ناجی) پەرلەمانتارانی كورد و (حسەین فایز، سادق سولەیتی، عەلی عەبودی، فالیح خەزعەلی، زەیتون دلێمی، عادل مەحلاوی، کەریم عەفتان جومەیلی) پەرلەمانتاری پێكهاتەكانی دیكەی عێراقی تێدایە. 

لیژنەكە دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا رێژەیەی نەوتی هەرێمی كوردستان کە لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە کراوە بەشێوەی رۆژانە و مانگانە لە رۆژی 1/1/2019 هەتا  1/9/2019 لە راپۆرتێكدا پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP