بەپەلە

ئەردۆغان: جیھان زۆر بەخێرایی ئایلانی بچوکی بیرچوەوە

- 9/24/2019 7:21:00 PM 5104 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆرک رایگەیاند، جیھان زۆر بەخێرایی ئایلانی بچووکی بیرچوەوە، بیرتان نەچێت دەکرێت رۆژێک ھەمان دۆخ بەسەر ئێوەشدا بێت. 
ئەردۆغان لەبارەی مەترسی کۆچی نایاسایی وتیشی، لە ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 32 ھەزار کۆچبەری نایاساییمان لە دەریادا لە خنکان رزگارکرد، جگە لە سورییەکان 58 ھەزار کۆچبەری نایاساییمان گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەردۆغان لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە رایگەیاند، ''چەکە کۆکوژەکانی پشت بەستو بەھێزی ئەتۆمی، یان قەدەغەبێت بۆ ھەموان، یان ئازاد بێت بۆ ھەموان، با ئەو کێشەیە لەسەر بنەمایەکی دادپەروەر چارەسەربکەین."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP