ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 9/23/2019 8:26:00 AM 29375 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆتایی نزیکبوەتەوە و ئەمڕۆ موچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە وێنەیەکی گەیشتوەتە خەندان ئەمڕۆ دوشەممە، موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەکانی  شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا،  گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەشدەکرێت.

هەروەها ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ،  دەستەی ناوچە كوردستانییەكان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەزگای مین، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیریی، سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP