مەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی نامەكەی كۆسرەت رەسوڵ دەداتەوە

- 9/22/2019 11:14:00 PM 101167 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەكتەبی سیاسی پارتی، بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی نامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی-یان لەبارەی روداوی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی، لە بازگەی سماقوڵی دایەوە.

سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە ئامادەنەبو ناوی بهێنرێت بە خەندان-ی راگەیاند،"مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی نامەكەی كاك كۆسرەت رەسوڵ-یان داوەتەوە".

ئەو سەرچاوە باڵایەی یەكێتی راشیگەیاند،"مەكتەبی سیاسی پارتی لە وەڵامی نامەكەی كاك كۆسرەت رایانگەیاندوە كە ئەو روداوە بەهیچ شێوەیەك بەرنامەبۆدانراو نەبوە و تیایدا تەئكیدیان كردوەتەوە لە ئاشتی و تەبایی و پێكەوە كاركردن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە".

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاندبو"لەسەر رێگریكردن لە كاك مەحمود سەنگاوی، مەكتەبی سیاسی بە ئیمزای كاك كۆسرەت، نامەیەكی ئاراستەی كاك مەسعود بارزانی كرد و، لە نامەكەدا داوای رونكردنەوەی كردبو".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP