هەواڵی ئەمڕۆ

وێنە و ڤیدیۆ..لەكاتێكدا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەكەی دەكات، دەخنكێت

- 9/22/2019 9:09:00 PM 12486 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەنجێكی ئەمریكی، لەكاتێكدا لەگەڵ كچە هاوڕێكەیدا بە گەشت چونەتە تانزانیا، هەوڵیداوە لەژێرئاودا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەكەی بكات، بەڵام لەژێرئاوەكەدا گیانیلەدەستدا.

كێنێشا ئانتۆنی، ئەو كچەی لە لایەن ستیڤن وێبەر-ەوە لەژێرئاودا داوای هاوسەرگیری لێكرا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنە و دیمەنی ئەو ساتەی بڵاوكردوەتەوە كە ستیڤن لە رێگەی پارچە كاغەزێكەوە لەژێردەریا داوای هاوسەرگیری لێكردوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، ستیڤن دەچێتە ژێر ئاوی زەریای هیندی و لە شوشەیەكی تیواری گەنجینەیەكی ئاوی زەریای هیندیەوە كە دەتوانێت لەژێر ئاوەكەوە بە تەواوی كێنێشا ببینێت، لەسەر پارچە كاغەزێك داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەكەی دەكات، بەپێی ئەو پۆستەی كێنێشا-ش بڵاویكردوەتەوە، دوای داواكاریەكە ستیڤن لەناو ئاوەكەدا گیانیلەدەستداوە.

لەسەر ئەو پارچە كاغەزەی ستیڤن لەناو ئاوەكەوە ئاراستەی كێنێشا-ی كردوە نوسراوە "ناتوانم بۆ ماوەیەكی درێژ هەناسەم بگرم تا هەمو ئەو شتانەت پێبڵێم كە لە تۆدا خۆشمدەوێن، بەڵام، ئەوەی لە تۆدا خۆشمدەوێت ئەوەیە كە هەمو رۆژێك خۆشەویستیم بۆ تۆ زیاتردەبێت".

لە دیوی دوەمی كاغەزەكەشدا ستیڤن داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەكەی دەكات و تێیدا نوسراوە "ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ من پەسەند دەكەیت؟ هاوسەرگیریم لەگەڵ دەكەیت؟"، دواتر بۆكسێكی بچوك دەردەهێنێت كە ئەنگوستیلەیەكی تێدایە و دواتر لەو شوێنە دوردەكەوێتەوە، بەڵام چیتر ناگەڕێتەوە.

كێنێشا ئانتوان لە پۆستەكەی فەیسبوكدا بۆ ستیڤن نوسیویەتی "تۆ لە قوڵایی زەریاكە نەهاتیتە دەرەوە و بەوهۆیەوە توانای بیستنی وەڵامەكەی منت نەبو، بەڵی، بەڵێ، یەك ملیۆن جار بەڵێ، هاوسەرگیریت لەگەڵ دەكەم"، هاوكات ئەو رۆژەی بە (خۆشترین و ناخۆشترین) رۆژی ژیانی هەژماركردوە.

 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP