هەواڵی ئەمڕۆ

لەبارەی فەتحوڵا گولەنەوە، تورکیا ھۆشیاری دەداتە رای گشتی ئەمریکا

- 9/22/2019 6:20:00 PM 1995 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
فەخرەددین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەبارەی رێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی ئەمریکای کرد و رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکییەکان پێیانوایە فەتحوڵا گولەن بەتەنها کێشەیە بۆ تورکیا  ئەوا بەھەڵەداچون، ئەم رێکخراوە باجی باجدەران دەخاتە سەر حیسابی خۆی و  دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەوانیش.  

ئاڵتون لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و باسی لەو مەترسییە کرد کە بەبۆچونی ئەو " رێکخراوی فەتحوڵا گولەن بۆ رای گشتی ئەمریکا دروستیکردوە."
رێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن ھەڕەشەی بۆ سەر هەمو جیھان دروستکردوە

ئاڵتون لە پاڵ پەیامەکەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تێیدا نیشانیداوە، " رێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن ھەڕەشەی بۆ سەر هەمو جیھان دروستکردوە، بە رێگەی نایاسایی  قوتابخانەی گرێبەست دروستکردوە و دەستێوەردان دەکات و بە سیستەم چالاکی تاریک بەڕێوەدەبات."

حکومەتی تورکیا فەتحوڵا گولەنی بەتۆمەتباری سەرەکی لەپشتی هەوڵی کودەتاکەی 2016ی تورکیا لەقەڵەمدا و تائێستاش هەوڵی گێڕانەوە و دادگایکردنی دەدات کە ماوەی چەند ساڵێکە هەڵهاتوە و لەئەمریکا دەژی. 

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP