وێنەی منداڵەکە ببینە
منداڵێک بەچوار قاچ و سێ دەستەوە لەدایکبو

- 9/22/2019 3:11:00 PM 20577 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەهیندستان دایکێک کچ و کوڕێکی دوانەی بو، کچەکە چوار قاچ و سێ دەستی هەیە و کوڕەکەش تەندروستی باشە و هیچ گرفتێکی نیە.
بەپێی هەواڵێکی میترۆی بریتانی، لەدایک بونی کچێک لەهیندستان کە چوار قاچ و سێ دەستی هەیە کە دوانە بوە و براکەی هچ گرفتێکی تەندروستی نیە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەی شۆککردوە.
سەرەتا پێشبینیکراوە دایکەکە سێ منداڵی ببێت، بەڵام دواتر دەرکەوتوە یەکێک لەمنداڵەکان لەگەڵ دانەیەکی دیکەدا تێکەڵ بوە

بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی نەخۆشخانەکە، سەرەتا پێشبینیکراوە دایکەکە سێ منداڵی ببێت، بەڵام دواتر دەرکەوتوە یەکێک لەمنداڵەکان لەگەڵ دانەیەکی دیکەدا تێکەڵ بوە. 

دایکەکە ناوی راجو گورجارە و تەمەنی 24 ساڵە، رۆژی هەینی رابردو لەنەخۆشخانەیەکی حکومەی لەناوچەی تۆنکی راجاسان لەدایکبوە.

دەست و قاچە زیادەکانی سەر سنگ و سکی منداڵەکەی داپۆشیوە و پزیشکەکانیش پێیوایە دەتوانرێت لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە پەلە زیادەکانی لێبکرێتەوە.

پزیشکی سەرپەرشتیاری لەدایکبونەکەش رایگەیاندوە دایک و منداڵە کوڕەکە لەبارێکی تەندروستی باشدان و منداڵە کچەکەش دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوتر لەجایپور.

نیشانەکردن :

#هیندستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP