عومەر سەید عەلی داوا دەكات یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆببنەوە

- 9/22/2019 12:13:00 AM 3280 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوایكرد، پارتی و یەكێتی كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و لەگەڵ گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام بدەن.
پێویستە پارتی و یەكێتی دوركەونەوە لە زمانی هەڕەشە و كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن

 

ئەمڕۆ، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكە لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەكە لە سلێمانی كۆبوەوە و لە وتەیەكدا رایگەیاند،" پێویستە پارتی و یەكێتی دوركەونەوە لە زمانی هەڕەشە و كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن"، داواشیكرد گۆڕان و پارتی و یەكێتی كۆبونەوەی سێ‌ قۆڵی ئەنجامبدەن.

عومەر سەید عەلی رایگەیاند،"داوای كۆبونەوەی سێ‌ قۆڵیمان كردوە لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان سەبارەت بەوەی گرفتەكانی بەردەم حوكمڕانی لەهەرێم، چین و چۆن چارەسەر بكرێن و چی بكەن بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری كارەكانی حكومەت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP