عادل عەبدولمەهدى لە چین لەگەڵ پارێزگارەکانى عێراق کۆدەبێتەوە

- 9/21/2019 11:41:00 PM 14558 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شارى پەکینی پایتەختی چین، لەگەڵ پارێزگارەکانى عێراق و وەفدى یاوەرى کۆبوەوە.

بەپێى راگەیەنداروێکی نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیران، لە کۆبونەوەکەدا تیشکخراوەتە سەر پلانی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پەیوەندی و هاریکاری و هاوبەشی لەگەڵ چین و ئەو شۆڕشە پیشەسازییە گەورەیەی کە ئەو وڵاتە دەستی پێکردوە و چۆنێتی سودوەرگرتن لە ئەزمونی سەرکەوتویان.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەنجامدانى چەند گریبەستێکى ئابورى لەگەڵ وڵاتى چین کراوە

 

بە پێى راگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەنجامدانى چەند گریبەستێکى ئابورى لەگەڵ وڵاتى چین کراوە.

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکەدا پارێزگارەکانی عێراق كە هەرسێ پارێزگاری هەولێرو سلێمانی و دهۆكی تێدایە، باسیان لە سودى گەشتەکە کردوە و راسپاردەو پێشنیازی خۆیان لەبارەی بەرەوپێشبردنی بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و هەروەها پێویستی پارێزگاکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەڕو.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP