تۆمەتبارانی تەقەكردن لە دو كۆمیتەكەی هەولێری یەكێتی دەستگیردەكرێن

- 9/21/2019 10:39:00 PM 62704 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری هەولێر ئاشكرایكرد، هێزەكانی ئاسایش توانیویانە چەند كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە هەردو كۆمیتەی هەولێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستگیربكەن.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كە بەمەرجی ناونەهێنان قسەی بۆ خەندان كرد ئاشكرایكرد، ژمارەیەك كەسیان بەتۆمەتی تەقەكردن لە هەردو كۆمیتەی هەولێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستگیركردوە.

لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان و دوای لێكۆڵینەوە رای گشتی لە روداوەكە ئاگاداردەكەنەوە

 

سەرچاوەكە ئامادەنەبو زانیاری زیاتر لەسەر ژمارەی دەستگیركراوەكان ئاشكرا بكات و رایگەیاند، لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان و دوای لێكۆڵینەوە رای گشتی لە روداوەكە ئاگاداردەكەنەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دەربارەى روداوی تەقەکردن لە بارەگا حیزبیەکان دەڵێت،"هەرکەس یاسا پێشێلبکات و رێزى بارەگاکان بشکێنێت، ئەوە پیچەوانەى سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و هەرکەسێک و لایەنێکى لەپشتبێت، دەبێت ئەو بابەتە بەپێى یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا".

دەربارەى روداوى رێگریکردن لە چونى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ هەولێر، رێبەر ئەحمەد وتى،" لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکى نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکى لەپشت نەبوە".

رێبەر ئەحمەد وتیشى،"لێکتێگەیشتنى باش هەیە لەنێوان لایەنەکان، ئەو بابەتەش چارەسەردەبێت".

وەزیرى ناوخۆ دەربارەى پرسى گۆڕانکارى لە پۆستە حکومیەکاندا وتى،" گۆرانکارى لە پۆستە حکومیەکان پرۆسەیەکى بەردەوامە و ته‌واوی ئاسته‌كان هه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و قائیمقام تا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەکان دەگرێتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP