بۆرێگرتن لە تیرۆرى لایڤ، فەیسبوک بیر لە رێگەچارەیەک دەکاتەوە

- 9/21/2019 9:35:00 PM 1924 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیاى فەیسبوک لە هەوڵدایە بۆ سنوردارکردن و رێگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤیدیۆکانى خۆکوژى و روداوەکانى تیرۆر، كەتیایدا زۆرجار سود لە فەیسبوک لایڤ وەردەگیرێت بۆ پەخشكردنی كردەوەكان.

هەنگاوەکانى فەیسبوک بۆ بەفیلتەرکردن و رێگریکردن لە حاڵەتەکانى خۆکوشتن و تیرۆر لەنێو فەیسبوک لایڤدا، لە دواى هێرشى سەر دو مزگەوتى نویزلەندا لە15/3/2019 وە دەستى پێکرد کە کەتێیدا لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا، دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوت و بەو هۆیەوە 51 كەس كوژران و چەندکەسێکى دیکە بریندار بون، ئەوەى لە روداوەکەدا پەیوەندیداربو بە فەیسبوکەوە ئەوەبو کە چەکدارەکان لایڤى فەیسبوکیان بەکارهێنابو لە کاتى جێبەجێکردنى کردەوە تیرۆرستیەکەدا و ڤیدیۆى کردەوەکەیان  بۆماوەى 17 خولەک بە تەواوى بڵاوكردەوە لەرێگەى فەیسبوک لایڤەوە بەبێ هیچ رێگرییەک.
ئەو رێژە زۆرەى خۆکوشتنە کە کەسانێک پەنادەبەنە بەر فەیسبوک لایڤ و خۆکوژیەکەیان پیشانى خەڵکانی دیكە دەدەن

 

فەیسبوک ئاشکرایدەکات کە ئەو روداوە بەتەنها هۆکار نیە و یەکێکى دیکە لەو حاڵەتانەى کە ناچاریکردون بە کارى فلتەرکردنى ڤیدیۆکانى فەیسبوک لاڤ هەستن، ئەو رێژە زۆرەى خۆکوشتنە کە کەسانێک پەنادەبەنە بەر فەیسبوک لایڤ و خۆکوژیەکەیان پیشانى خەڵکانی دیكە دەدەن.

لە ئێستادا فەیسبوک سەرقاڵى بونیادنانى سیستمێکە کە تواناى ناسینەوەى ڤیدیۆکانى کوشتن و هەوڵە تیرۆرستیەکانى هەبێت و رێگە لەبڵاوکردنەوەیان بگرێت، پرۆژەکەى فەیسبوک بەشێوەیەکە کە پۆلیس بتوانێت سودى لێببینێت بە هەبونى لینکى پەیوەندى لەنێوان پۆلیس و فەیسبوکدا و گەیاندنى ڤیدیۆکان بە دەستى پشکنەرانى پۆلیس بۆ سود بینین لە ڤیدیۆکان لە کاتى لێکۆڵینەوەدا.

شارەزایانى تەکنەلۆژى دروستکردنی سیستمێکى لەو جۆرە بە قورس دەزانن و پێیانوایە فەیسبوک سەرکەوتو نابێت 

 

شارەزایانى تەکنەلۆژى دروستکردنی سیستمێکى لەو جۆرە بە قورس دەزانن و پێیانوایە فەیسبوک سەرکەوتو نابێت لە بەفلتەرکردنى فەیسبوک لایڤ.

شارەزایانى تەکنەلۆژى دەڵێن، ناسینەوەى ڤیدیۆ وەک وێنە نیەو ئاسان نابێت فەیسبوک بتوانێت بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیک بیانناسێتەوە و رێگرى لە بڵاوبونەوەیان بکات.

جێگەى باسە پێشتر فەیسبوک بەسەرکەوتویى فلتەرکردنى وێنەکانى نێوتۆرەکەى ئەنجامداوە و رێگە بە وێنەى کوشتن و ئازاردانى ئاژەڵ و بابەتە پۆرنۆگرافیەکان نادات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP