هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

وردەكاری كوشتنی 63 سەر گامێش و تەقاندنەوە و سوتاندنی پێنج خانو لەلایەن داعشەوە

- 9/21/2019 8:48:00 PM 6119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردودا چەکدارانى داعش هیرشیانکردوەتە سەر گوندێکى سنورى خانەقین و چەند ماڵێکیان تەقاندوەتەوە و 63 ئاژەڵیان کوشتوە.

یاسین ئازاد، ئەندامى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان كە ئاگاداری روداوەكەیە بە خەندان-ى راگەیاند،"چەکدارانى داعش لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردودا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندى عەلى سەباحى سنورى خانەقین و دەسڕێژى گولـلەیان لە ژمارەیەک گامێش کردوە".
بەپێى داتاى ئەو ئەفسەرەى کە رۆشتوەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە کردوە وتویەتی، چەکدارانى داعش 63 سەر گامێشیان کوشتوە

 

یاسین ئازاد وتى،"بەپێى داتاى ئەو ئەفسەرەى کە رۆشتوەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە کردوە وتویەتی، چەکدارانى داعش 63 سەر گامێشیان کوشتوە".

ئەو هاوڵاتیەی دانیشتوی خانەقین راشیگەیاند،" داعش دو خانوى تەقاندوەتەوە و سێ خانوى دیکەشى سوتاندوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد"هێرشەکە زیانى گیانى نەبوە و بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بەر ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی ناوچەكە گەیشتوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP