شوێنی ناشتنەکەی زەین عابدین لەلایەن خێزانەکەیەوە ئاشکرا دەکرێت

- 9/21/2019 8:27:00 PM 5551 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خێزانی زەین عابدین بن عەلی سەرۆکی پێشوی تونس کە لە لەلایەن گەلەوە لە دەسەڵات لادراو لە دەرەوەی وڵاتەكەیان لە سعودیەوە رایانگەیاند پرسەکەی لە شاری مەدینە بەرێدەکرێت.

بەپێی ھەواڵێكی ئەلحورە، ئەمڕۆ شەممە، کەریم غەربی، زاوای سەرۆکی پێشوی تونس کە لە 14ی ئایاری 2011 لەلایەن گەلەوە لە دەسەڵات لادراو لە دەرەوەی وڵاتەكەیان لە سعودیە نیشتەجێن رایانگەیاند پرسەکەی لە شاری مەدینە بەرێدەکرێت.
ئەمڕۆ پرسەی زەین عابدین بن عەلی سەرۆکی کۆچکردوی تونس لە شاری مەدینە بەڕێدەکرێت

 

کەریم غەربی کە گۆرانیبێژی ڕاپە و ئەویش لە سعودیە دەژی، لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئینستاگرام ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پرسەی زەین عابدین بن عەلی سەرۆکی کۆچکردوی تونس لە شاری مەدینە بەڕێدەکرێت.

واچاوەڕوان دەکرێت بن عەلی لە باقیع ئەلغەرقید بنێژرێت کە کۆنترین گۆرستانی ئیسلامیە لە شاری مەدینە لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەد پەیامبەری ئیسلامەوە دروست کراوە

 

واچاوەڕوان دەکرێت بن عەلی لە باقیع ئەلغەرقید بنێژرێت کە کۆنترین گۆرستانی ئیسلامیە لە شاری مەدینە لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەد پەیامبەری ئیسلامەوە دروست کراوە، بە گوێرەی بەڵگە مێژوییەکان، ژمارەیەكی زۆر ئەدامانی خێزانی پێغەمبەر و ھاوڕێکانی لەو گۆرستانە نێژراون.

لە ماوەی رابردودا، زاواکەی ئەوەشی رونکردەوە " بن عەلی ھیچ وەسێتێکی نەکردوە بۆ ناشتنی تەرمەکەی لە تونسدا ".

زەین عابدین بن عەلی، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بۆ ماوەی 23 ساڵ تونسی بەڕێوەبردوە، دواتر بەھۆی راپەڕینی گەلەوە لەدەسەڵاتلادراو ھەڵهات بۆ سعودیە.

ھەواڵی کۆچی دوایی عابدین بن عەلی ھاوکاتە لەگەڵ دەرچونی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تونس و خۆئامادەکردنیان بۆ ھەڵبژاردنە یاساییەکەی پەرلەمان، کە لە 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجامدەدرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP