مۆنیتەر: بەرهەم ساڵح لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی سەرەکی دەبێت

- 9/21/2019 8:01:00 PM 3517 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎سێشەممەی داهاتو، 24 ی ئەیلولی 2019، بەئامادەبونی 74 سەرۆکی وڵاتانی جیهان و 193 وەزیری وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان، کۆبونەوەی کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت هەر یەکە لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆڵی بەرچاویان لەو کۆبونەوەیەدا هەبێت

 

‎سەرەڕای تاوتوێکردنی پرسی وڵاتانی هیند و پاکستان و سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوبا و فەنزەوێلا و کێشەی ئەتۆمی کۆریای باکور و دەرچونی بەریتانیا لەئەوروپا و کێشەی عەرەب ئیسرائیل و قەیرانی تیرۆر… گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا و سعودیە و کێشەکانی ناوچەی ئارام و چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە دەبن، چاوەڕوان دەکرێت هەر یەکە لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆڵی بەرچاویان لەو کۆبونەوەیەدا هەبێت.

‎مۆنیتەر لەوتارێکیدا لەبارەی کۆبونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتان، کە لەمیانی کۆبونەوەی فەرمی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لەئەمریکا بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، پێویستە تیشک بخرێتە سەر ڕۆڵی دو سەرۆکی ناوچەکە و جیهان، بەرهەم ساڵح و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

بەرهەم ساڵح دیدی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەخاتەڕو

 

‎مۆنیتەر باسی لەوەش کردوە، ترەمپ و ئەردۆگان پێش وادەی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام لەسوریا، دیدار ئەنجامدەدەن، هەروەها بەرهەم ساڵح-یش دیدی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەخاتەڕو.

‎مۆنیتەر ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، بێ ئەوەی لەبایەخی پرسەکانی تری کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان کەمبکرێتەوە، رۆڵی ئەو دو سەرۆکە لەچاوەڕوانیدا دەبێت بەهۆی ئەوەی هەردوکیان لەدو وڵاتەوە دەچنە نیویۆرک کۆمەڵێک بەرژەوەندی و ئامانج و ئاڵێنکاری وڵاتەکانیان و ڕۆڵیشیان لەسەر ئاستی ناوچەکە باس دەکەن.

‎بەرهەم ساڵح، وەرچەرخان بەرەو سیستمێکی نوێی هەرێمی

‎لەکۆبونەوەکەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆڵی تەنها لەسەر ئاستی وڵاتەکەی نابێت، بەوپێیەی عێراق لەهێڵی پێشەوەی ڕودان و بەرزبونەوەی هەر گرژی و ئاڵۆزییە کە گەر لەنێوان سەربازانی ئەمەریکاو سعودیەو ئێراندا لەدوای روداوی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودییە بکەوێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP