لێدوانی وەزیرى ناوخۆ لەسەر روداوی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی

- 9/21/2019 7:41:00 PM 27300 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دەربارەى تەقەکردن لە بارەگا حیزبیەکان و رێگریکردن لە چونى مەحمود سەنگاوى بۆ هەولێر لێدوانیدا.

رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دەربارەى روداوی تەقەکردن لە بارەگا حیزبیەکان دەڵێت،"هەرکەس یاسا پێشێلبکات و رێزى بارەگاکان بشکێنێت، ئەوە پیچەوانەى سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و هەرکەسێک و لایەنێکى لەپشتبێت، دەبێت ئەو بابەتە بەپێى یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا".
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکى نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکى لەپشت نەبوە

 

دەربارەى روداوى رێگریکردن لە چونى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ هەولێر، رێبەر ئەحمەد وتى،" لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکى نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکى لەپشت نەبوە".

رێبەر ئەحمەد وتیشى،"لێکتێگەیشتنى باش هەیە لەنێوان لایەنەکان، ئەو بابەتەش چارەسەردەبێت".

وەزیرى ناوخۆ دەربارەى پرسى گۆڕانکارى لە پۆستە حکومیەکاندا وتى،" گۆرانکارى لە پۆستە حکومیەکان پرۆسەیەکى بەردەوامە و ته‌واوی ئاسته‌كان هه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و قائیمقام تا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەکان دەگرێتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP