بەپەلە

ئەردۆغان: ئامادەکاریمان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەسەر سنورەکانی سوریا کردوە

- 9/21/2019 7:32:00 PM 3653 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لەکاتی بەڕێکەوتنی بەرەو ئەمریکا، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەسەر سنورەکانی سوریا کردوە. 

بەپێی هەواڵێکی ئاانسی ئەنادۆل، به‌ر له‌ به‌ڕێ كه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ 74-ه‌مین کۆنگرەی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ گه‌وره‌ترین پلاتفۆرمی دیپلۆماسییە سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداری تیادا بكه‌ن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌ردۆغان له‌ میوانخانه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا و تێیدا رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەسەر سنورەکانی سوریا کردوە.
ناكرێت چاو له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بپۆشین بۆ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان

له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی به‌رپرسێك له‌ پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هه‌سه‌ده‌، ئه‌ردۆغان گوتیشی، "ئه‌مریكا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه‌ و له‌ ناتۆ پێكه‌وه‌ین، له‌ هه‌ر دۆخێكدا ساڵانێكی زۆره‌ به‌رده‌وامیمان داوه‌ به‌ هاوبه‌شێتی ستراتیجیمان. نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روبه‌روی یه‌كتر ببینه‌وه‌. به‌ڵام ناكرێت چاو له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بپۆشین بۆ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ شوێنێك كه‌ بانگهێشت نه‌كراوه‌." 
ئەمریکا به‌ ده‌یان تۆن بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بێبه‌رامبه‌ر  دەدات بەکورد به‌ڵام به‌ پاره‌ش بەئێمەی نادەن

لەبارەی هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ هێزە کوردییەکان، ئەردۆغان وتی، چه‌ندین جار به‌ سەرۆکی ئەمریکام وتوە، ئێوه‌ به‌ ده‌یان تۆن بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌نێرن له‌ ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام به‌ پاره‌ش ئه‌وانه‌ ‌ئێمه‌ ناده‌ن. 

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP