رێبوار تاڵەبانی لەسەر دۆخی كەركوك هۆشداری دەدات

- 9/21/2019 7:19:00 PM 1015 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک كە لەئێستادا شارەكەی جێهێشتوە و لە هەولێر نیشتەجێیە هۆشداری دەدات لە هەنگاوەكانی پارێزگاری ئێستای كەركوك و رایگەیاندوە،"بە پیلان کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک دەکرێت"

ڕێبوار تالەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە"دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکوک بەردەوامن، بەڵام بە کردار ھێشتا ھیچ ھەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکوک نەنراوە، چونکە پرسی ئاساییکردنەوەی کەرکوک دەبێ لە چەند لایەنی سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەوە جێبەجێ بکرێت."
پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بەردەوامە لەسەر عەرەباندنی کەرکوک و بە پیلان کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک دەکرێت

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەشڵێت،"پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بەردەوامە لەسەر عەرەباندنی کەرکوک و بە پیلان کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک دەکرێت، لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقەوە عەرەب ھاوردەی کەرکوک دەکرێت و ناسنامەشیان پێ دەدرێت."

ھەمو ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرکوک دەکرێن پێچەوانەی دەستور و ماددەی 140ی دەستوری عێراقن

 

ڕێبوار تالەبانی وتوشیەتی"ھەمو ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرکوک دەکرێن پێچەوانەی دەستور و ماددەی 140ی دەستوری عێراقن. بۆ نمونە، ئێستا ئیدارەی سەپێندراوی کەرکوک زەوی بەسەر جوتیارانی عەرەبدا دابەش دەکات، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە گرێبەستەکانیان بەپێی یاسا ھەڵوەشاوەتەوە، کەچی بەردەوام گرێبەست بۆ عەرەبی ھاوردە نوێ دەکرێنەوە، کەرکوک بە ڕەوشێکی نادەستوری و فەوزادا تێدەپەڕێت و ھەرچی ڕودەدات لە دەرەوەی یاسایە، بۆ ئەوەی خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک نەگەڕێنەوە."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP