روداوێکی تەقەکردن لەکارۆلاینەی ئەمریکا کوژرانی دو کەس و برینداربونی هەشت کەسی لێکەوتەوە

- 9/21/2019 6:11:00 PM 1382 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
بەرپرسانی کارۆلاینەی باشور لەئەمریکا رایانگەیاند روداوی تەقەکردن لەیانەیەک کوژرانی دو کەس و برینداربونی هەشت کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

لەبارەیەوە، تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی 7، هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆفیسی بەڕێوەبەری پۆلیسی لانکاستەر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە روداوی تەقەکردنەوە کاتژمێر 2:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رویداوە. 
چوار لەبریندارەکانیش برینەکەیان سەخت بوە و بەفرۆکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی تایبەت

بەپێی راگەیەنراوەکە دو کوژراوەکە لەرەگەزی نێر بون و چوار لەبریندارەکانیش برینەکەیان سەخت بوە و بەفرۆکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی تایبەت.

چوار بریندارەکەی دیکەش برینەکەیان ئاسایی بوە لەبنکەیەکی تەندروستی ئەو ناوچەیە چارەسەرکراون.
تائێستا کەس بەتۆمەتی ئەو تاوانە دەستگیرنەکراوە

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا پۆلیس دڵنیا نیە کە تەقەکەرەکە یەک کەس بوە یان زیاتر و تائێستا کەس بەتۆمەتی ئەو تاوانە دەستگیرنەکراوە.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP