سوریا: فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئیسرائیلمان بەکەرەستەی تەقینەوەوە کۆنترۆڵکرد

- 9/21/2019 5:44:00 PM 2781 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ئاژانسی هەواڵی سانای سەربە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە لەنزیک بەرزاییەکانی جۆلان فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئیسرائیلی بەکەرەستەی تەقینەوەوە دۆزراوەتەوە و لەلایەن حکومەتی سوریاوە پوچەڵکراوەتەوە.
لەنزیک بەرزاییەکانی جۆلان فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئیسرائیلی بەکەرەستەی تەقینەوەوە دۆزراوەتەوە  

ئاژانسەکە زانیاری دیکەی لەبارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئیسرائیل بڵاونەکردەوە، بەڵام چەندین وێنەی بێفڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەنزیک گوندی باریقە لەناوچەی قونیترا دۆزراوەتەوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردودا، حکومەتی ئیسرائیل ناوبەناو هێرشی موشەکی کردۆتە سەر هێزەکان سوپای سوریا و زیانی بەبنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە گەیاندوە.

هەرچەندە ئاژانسە سورییەکە جەختی کردۆتەوە کە فرۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئیسرائیل لەلایەن سوپای سوریاوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام گوماندەکرێت هێزەکانی حزبوڵاش کە لەتەواوی ناوچەکانی سوریا بونیان هەیە دەستیان لەکۆنترۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا هەبێت. 

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP