بەرپرسێكی دژە تیرۆری عێراق دواین شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرادەكات

- 9/21/2019 5:12:00 PM 4479 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەرپرسێكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاشكرایكردوە، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ خۆرئاوای سوریا خۆی حه‌شارداوه‌.
     
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئاشكرایكردوە كه‌ به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ خۆرئاوای سوریا خۆی حه‌شارداوه‌.
به‌شێك له‌ ئەندامانی داعش به‌ره‌و توركیا و باكوری ئه‌فریقا هه‌ڵاتون

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی عێراقی راگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌شێك له‌ ئەندامانی داعش به‌ره‌و توركیا و باكوری ئه‌فریقا هه‌ڵاتون به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌و گروپه‌ و خێزانه‌كانیشیان له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی ئاواره‌كانن له‌شاری حه‌سه‌كه‌ ی سوریا.

رۆژی 17/9/2019 ئەبوبەکر بەغدادی تۆمارێكی دەنگی بڵاوكردەوە و تیایدا داوایكرد، چەکدارانی داعش کەسوکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە رزگار بکەن، کە لە عێراق و سوریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشیكرد زیندانییەکان دان بەخۆیاندا بگرن.

بەغدادی وتیشی،"جیهادكردن بەردەوام دەبێت و خەڵكی نوێ پەیوەندیان بە داعشەوە كردوە". راشیگەیاند،"چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە چەكدارانی داعش لە هەشت وڵاتی جیاوازدا و لە عێراق، سوریا، یەمەن، ئەفغانستان، سۆماڵ، لیبیا و تونس بەردەوامە لە شەڕكردن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP