وەزیری دەرەوەی سعودیە: هێرشەکان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و هەڕەشە بون بۆ تەواوی وزەی جیهان

- 9/21/2019 4:27:00 PM 4095 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
عادل جوبەیر وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، هێرشەکان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و هەڕەشە بون بۆ تەواوی وزەی جیهان. 

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل جوبەیر وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و هەڕەشە بون بۆ تەواوی وزەی جیهان. 

تائێستا سعودیە تاکە فیشەکێکی ئاراستەی ئێران نەکردوە و هاوکاری هیچ هێزێکی میلیشیای ناوچەکەشی نەکردوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە راشیگەیاند، تائێستا سعودیە تاکە فیشەکێکی ئاراستەی ئێران نەکردوە و هاوکاری هیچ هێزێکی میلیشیای ناوچەکەشی نەکردوە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، هێرشێکی نادیار کرایە سەر کەرەستەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ و کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە و بەهۆیەوە کێشە بۆ هەناردەکردنی بڕی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودیە کە لەسەدا 70-ی کۆی بەرهەمی ئەو وڵاتەیە دروستکرد و هەریەک لەسعودیە و ئەمریکاش ئێرانیان بەئەنجامدانی هێرشەکە تاوانبارکرد.

 


نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP