"زیاتر لە پێنج ماڵیان سوتاندوە"
چەکدارانی داعش لە خانەقین هێرشیانکردە سەر گوندێک

- 9/21/2019 3:51:00 PM 2262 جار خوێندراوەتەوە
درەنگانی شەو رابردو لە سنوری خانەقین چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندێکی ئەو سنورە

خەندان- نیگار عومەر

لیپرسراوی کۆمیتەی جەلەولای یەکێتی رایگەیاند، لە سنوری خانەقین چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندێکی ئەو سنورەو زیاتر لە 50 گامێشیان کوشتوە.
درەنگانێکی شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قایە لە سنوری خانەقین

 

خەلیل خودادات، لێپرسراوی کۆمیتەی جەلەولای یەکێتی بەخەندان-ی راگەیاند، "درەنگانێکی شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قایە لە سنوری خانەقین، زیاتر لە  پێنج ماڵی گوندەکەیان سوتاندوە و 50 سەر گامێشیان کوشتوە".
دانیشتوانی گوندەکە شەوان لە ترسی چەکدارانی داعش لە ماڵەکانی خۆیان ناخەون و جێی دەهێڵن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دانیشتوانی گوندەکە شەوان لە ترسی چەکدارانی داعش لە ماڵەکانی خۆیان ناخەون و جێی دەهێڵن". 
دانیشتوانی ئەو گوندە خەریکی گامێش بەخێوکردنن و ژمارەیەکی زۆر گامێشیان هەیە

 

لێپرسراوی کۆمیتەی جەلەولای یەکێتی راشیگەیاند، "دانیشتوانی ئەو گوندە خەریکی گامێش بەخێوکردنن و ژمارەیەکی زۆر گامێشیان هەیە، بەڵام چەکدارانی داعش ئەمشەو زیانی زۆری ماددی پێگەیاندون".

ئەوەشی خستەڕو، پارێزگاریکردنی ئەو گوند و ژمارەیەک گوندی دیکەش لە ئەستۆی پۆلیسی عێراقی و حەشدی شەعبیدایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP