روسیا پابەند نابێت بەسەپاندنی سزا نوێیەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

- 9/21/2019 3:36:00 PM 5402 جار خوێندراوەتەوە

 
خەندان -    

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی روسیا رایگەیاند، سزا ئابوریە نوێیەکەی واشنتۆن بۆ سەر بانکی ناوەندی ئێران کاریگەری لەسەرپەیوەندیە بانکیەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران نابێت.

بەپێی هەواڵێکی تەسنیمی ئێرانی، ئەمڕۆ شەممە زامیر کابوڵوڤ بەڕێوبەری دەزگای دوەمی ئاسیا سەر بە وەزارەتی دەرەوەی روسیا   رایگەیاندوە، سزا ئابوریەکنی واشنتۆن بۆ سەر بانکی ناوەندی ئێران کاریگەری لەسەرپەیوەندیە بانکیەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران نابێت.
ئەو سزایانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر هەڵوێستی رسیا نابێت

زامیر وتیشی، ئەو سزایانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر هەڵوێستی رسیا نابێت لەچەسەلەی مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی بانکی ئێراندا.

دوێنێ هەینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سەپاندنی گورزێکی نوێی بە‌هێزی سزای ئابوری بەسەر ئێراندا راگەیاندو وتی، هەر ئێستا سزای بانکی نیشتیمانی ئێرانمان دا، تا ئێستا قورسترین سزایە کە وڵاتێک سەپاندبێتی بەسەر وڵاتێکی دیکەدا.

لە 14ی سێپتەمبەردا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر دو دامەزراوەی نەوتی لەسعودیە، هەرچەندە میلیشیا حوسیەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە راگەیاند، بەڵام سعودیە و ئەمریکا ئێرانیان بە ئەنجامدەری ئەوهێرشە تۆمەتبارکرد، ئێرانیش لای خۆیەوە ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP