بەوێنە؛ هەڵمەتی ناشتنی 10 هەزار نەمام لە شاری کەرکوک راگەیەندرا

- 9/21/2019 3:13:00 PM 973 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، دامەزراوەی کۆکا بەخۆبەخشی هەڵمەتێکی ناشتنی نەمامی راگەیاند، کە لە هەڵمەتەکەدا نزیکە 10 هەزار  نەمام لە شاری کەرکوک دەچێنرێت.

محەمەد عبدلخالق،  بەرپرسی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی کۆکا، بەخەندان-ی راگەیاند، "ئێمە پێشتر ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵمەتەکە کردوە و نزیکە هەزار و 500  خۆبەخش  بەشداربون لەم هەڵمەتەدا، نزیکە 10 هەزار زیاتر نەمام دەچێنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێژەی سەوزایی لە شاری کەرکوک نزیکەی 1٪ دەبێت، ئەمە ڕێژەیەکی زۆر کەمە، بۆیە  ئامانجمان سەوزکردنی شارەکەمانە ویستومانە شارەکەمان تەندروست بێت، هەر بۆیە هەڵساوین بە چاندنی نەمام لە شارەکەمان".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی کۆکا وتیشی، "هەڵمەتەکە تاوەکو درەنگانی ئێوارە بەردەوام دەبێت و نەمامەکان دەچێنین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP