هەواڵی ئەمڕۆ

ئه‌ردۆغان: خۆرھەڵاتی فورات رادەماڵین

- 9/21/2019 3:00:00 PM 4940 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ناوچانەکانی خۆرهەڵاتی فوڕات رادەماڵین و لەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی پاکدەکەینەوە کە گرفتمان بۆ دروستدەکەن. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا،  بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو نیویۆرک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک سازکردوە و تێیدا رایگەیاندوە، ناوچانەکانی خۆرهەڵاتی فوڕات رادەماڵین و لەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی پاکدەکەینەوە کە گرفتمان بۆ دروستدەکەن. 
ئێستا رێکخراوێکی دروستکراویان ھێناوەتە دی. کرانەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات واتە ھەسەدە. لە راستیدا ئەوە ھەڵخەڵەتێنەرە

سەرۆکی تورکیا لە بارەی ھەنگاوەکان لە خۆرھەڵاتی فورات گوتیشی: " لە ئێستادا لە ناوچەکەمان داعش گەیشتۆتە خاڵی نەمان. ئێستا رێکخراوێکی دروستکراویان ھێناوەتە دی. کرانەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات واتە ھەسەدە. لە راستیدا ئەوە ھەڵخەڵەتێنەرە، ئەوە بۆ پەردەپۆشکردنە. ئەوانە ھیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە. دەتوانین بڵێین ئەوە چەتری رێکخراوی تیرۆریستییە".

ئەردۆغان راشیگەیاند، "باوەڕم وایە ئەو ھەنگاوانەی کە لە باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دەھاوێژرێن، تا رادەیەکی باش پشتی رێکخراوی تیرۆریستیی دەشکێنێت".

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP