نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 9/21/2019 12:35:00 PM 1414 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەوەش بەهۆی نوێبونەوەی نیگەرانییەکان لە بارەی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بەڵام لە ئاستی هەفتانەدا تا ئێستا بەرزترین نرخی تۆمارکردوە لە مانگی ئایاری رابردوەوە.

بەپیی هەواڵێکی BBC، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆوەبینی بەخوە بینیوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دوبارە سەرهەڵدانەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی ململانێ بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکاو چین دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 12 سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 64.28 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.19 نزمبوەتەوە. 
 
لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 10 سەنت دابەزیوە و بە 58.01 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.17%  نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەهۆی هێرشی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەکانەوە کە بۆ سەر دو کیڵگەی نەوتی سەر بە کۆمپانیاکانی ئارامکۆ ئەنجامدرا، نرخی نەوت رۆژی دوشەممەی هەفتەی رابردو بەڕێژەی لە سەد 20ی بەرزبوەوە، بەڵام دوای ئەوەی وەزیری وزەی سعودیە دڵنیاییدا لەکۆتایی ئەم مانگەدا بەرهەمهێنانەوەی نەوتی خاو بۆ هەمان رێژەی پێشوتری بەرزدەکرێتەوە نرخی نەوت جارێکی دیکە روی لە دابەزینکرد.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP