توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەری چەکە ناوەکیەکانی ئەمریکا لەسەر کۆرپە تازە لەدایک بوەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

- 9/21/2019 12:05:00 PM 41329 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

توێژینەوەکی نوێ دەریدەخات، دوای چەندین ساڵ لە تەواوبونی شەری عێراق-ئەمریکا هێشتا کاریگەری چەکی ناوکی و یۆرانیۆم بەسەر کۆرپە تازە لەدایک بوەکانی عێراقدا ماوە و دەبێتە هۆی ناکامی جەستەیی کۆرپەکان لە سکی دایکیاندا.

لەو توێژینەوەیەدا کە لەژۆرناڵی پیسبونی ژینگەیدا بڵاوکراوەتەوە، چەندین بەڵگە لەسەر کاریگەریە ترسناکەکانی بۆمبارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی عێراق بە گشتی و ناسریە بەتایبەت بڵاوکراوەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا، تاقیکاری لەسەر کۆمەڵێک منداڵی ناکام کراوە کە لە ماوەی نێوان مانگی ئاب و ئەیلولی2016 لەدایک بون، ژۆرنالەکە بە ئاماژەی "سەیری ئەو وێنانە بکە و رو وەرمەگێرە بەو لادا"، کاریگەری ترسناکی بۆ ماوەی چەکی ئەمریکا دەخاتەرو کە لە جەنگی ئەمریکا-عێراق لە دوای ساڵی 2003  بەکارهێنراوە.

لەدوای ساڵی 2003 ەوە، سوپای ئەمریکا زیاتر لە 500 یەکەی سەربازی لە نزیک شارەکانی عێراق جێگیرکرد، سەدان جۆری چەکی جیاوازی بۆ روبەروبونەوەکان بەکارهێنا، کە تیایدا چەکی کیمایای و یۆرانیۆمیشی تێدا بو.

یورانیوم، ماددەیەکە لە سروشتدا کەمە چەند بەکارھێنانی ھەیە، بەڵام زۆر جار خراپ بە کار ھێنراوە بە مەبەستی سەربازی بوە ئەگەرچی سودی زۆری ھەیە وەک دروستکردنی وزەی کارەبا ، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەیەکی تیشکدەرە گەر تیشکەکە بە لەشی مرۆڤ بکەویت یان دەیکوژێت، یان توشی نەخۆشی شێرپەنجەی دەکات کە چارەسەری نییە و پاش ماوەیەک دەمرێت. 

یۆرانیۆم، مادەیەکی تیشکەچالاکە و کاریگەریەکانی بۆماوەین و لەناو خانەی زیندودا دەمێنیتەوە و کار دەکاتە کۆرپەکانی داهاتوی کەسی بەرکەوتو، بەرێژەیەکی زۆر ناکامی دەکات



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP