"دیکتاتۆرە دڵخوازەکەی من لەکوێیە؟"
لێدوانێکی ترەمپ بە سەدان خۆپیشاندەر لە میسر دەرژێنێتە سەر شەقامەکان

- 9/21/2019 10:40:00 AM 31837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە سەدان خۆپیشاندەر، راژەونەتە سەر شەقامەکانی قاهیرەی پایتەختی میسر و داوای وازهێنانی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن لە پۆستەکەی.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، خۆپیشاندەران لە رێگەی هەڵمەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوا لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن برژێنە سەر شەقامەکان، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا هەواڵی ئەوە بڵابوەوە ترەمپ بە عەبدولفەتاح سیسی وتوە"دکتاتۆر".

چەند سەرچاوەیەکی کاربەدەست لە کۆشکی سپی ئاماژەیان بەوەداوە، لە پەراوێزی کۆبونەوەی لە کۆبونەوەی لوتکەی جی-7 ترەمپ بە ئاماژەدان بە سیسی و بەدەنگی بەرز لە هۆڵەکەدا وتویەتی" کوا دیکتاتۆرە دڵخوازەکەی من".

بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتە کاردانەوی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە شەقامی میسریدا و هانیدان بۆ خۆپیشاندان، ماوەی هەفتەیەکە هەڵمەتی رێکخستنی خۆپیشاندان دەکرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، سەرئەنجام دوێنێ ئێوارە سەدان کەس بە دروشمی" برۆ سیسی" رژانە سەر شەقامەکانی قاهیرە، بەڵام پۆلیس بە گازی فرمێسک رێژ وەڵامی دانەوە، ئەوەش بە یەکەم خۆپیشاندانی جەماوەری دادەنرێت لەو ولاتە لەدوای بەهاری عەرەبی.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP