حەوت ورچ دوای 17 ساڵ لە زیندانی ئازاد دەکرێن

- 9/21/2019 10:01:00 AM 12012 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەوت ورچ، لە ناوچەکانی باشوری ڤێتنام دوای 17 ساڵ زیندانی لەلایەن رێکخراوێکی پاراستنی مافی ئاژەڵانی ئەو وڵاتە ئازاد دەکرێن.

تیمەکانی ئەو رێکخراوە، ناچار بون یەکێک لە ورچەکان بێهۆش بکەن تا بتوانن بە سەلامەتی لە زیندانیەکە بیهێننە دەرەوە، بەڵام شەش ورچەکەی دیکە لە رێگەی بەکارهێنانی هەنگوینەوە دەستەمۆ کراون و کراونەتە ناو بارهەڵگرەکانەوە.

باری تەندروستی ورچەکان زۆر ناجێگیر بوە، یەکێکیان هەوکردنێکی زۆر لە میزەلدانی بوە و یەكێک لە چنگەکانی لەدەستداوە.
Four Paw Viet veterinarians check Mints health conditions at the private farm in Dong Nai Province. Photo courtesy of Four Paws Viet

هاوکات بەهۆی بەرنەکەوتنی تیشکی خۆری پێویست، پێستان توشی وشکبونەوە بوە و موی سەرجەمیشیان هەڵدەوەرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP