سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمى بۆ قوربانیانى تەقینەوەکەی کەربەلا دەردەبڕێت

- 9/20/2019 11:55:00 PM 3279 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمى خۆى بۆ روداوەکەى شارى کەربەلا دەربرى و ئیدانەى تەقینەوەکەى کرد.

پەیامەکەى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەى روداوەکەى  ئەمڕۆ هەینى شارى کەربەلا وەیە کە بەهۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا و بوە هۆی گیان لەدەستدانی دوازدە هاوڵاتی و برینداربونی پێنجی کەسى دیکەش. .
 
مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت ” بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و هاوخەمیش لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان رادەگەیەنین، هیوای زو چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".

ئێوارەی ئەمرۆ، بەهۆی تەقینەوەی مینی پاسێکی نەفەر هەڵگر، لە نزیک شاری کەربەلا 12 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بە گەورەترین کردەوەی تێرۆرستی دادەنرێت لەو شارە لەدوای تێکشکانی چەکدارانی داعش.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP