بەپەلە

خوێناویترین کردەوەی تێرۆرستی لەدوای تێکشکانی داعش
کەربەلا؛ تەقینەوەیەک رویدا، 12 کەس گیانیان لەدەستدا

- 9/20/2019 10:26:00 PM 4127 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی تەقینەوەی مینی پاسێکی نەفەر هەڵگر، لە نزیک شاری کەربەلا 12کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بە گەورەترین کردەوەی تێرۆرستی دادەنرێت لەو شارە لەدوای تێکشکانی چەکدارانی داعش.

بەگوێرەی وتەی دو پۆلیس، تەقەمەنی لەناو پاسەکەدا جێگیرکراوە، لە سەروازەی بەکاوری شارەکە لە دورەوە بە کۆنترۆل تەقێنراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی سوتانی مینی باسەکە لانی کەم 6 کەس برینداربون.

لە ساڵی 2017ەوە عێراق سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر چەکدارانی داعشدا راگەیاندوە، بەڵام لەو کاتەوە بەشێوەیکی پچر پچر هێرشی تێرۆرستی و تەقینەوە لەناوچەکانی عێراقدا رودەدەن و لە زۆربەیاندا داعش بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاندوە.

هێرشەکەی ئەمشەوی کەربەلا، بە خوێناویترین کردەوەی تێرۆرستی دادەنرێت لە عێراق لەدوای تێکشانی داعش.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP