زانکۆلاین بۆ ماوەى 24 کاتژمێر درێژدەکرێتەوە

- 9/20/2019 9:46:00 PM 1534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند درێژکردنەوە24 کاتژمێری بۆ زانکۆ لاین راگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، ئەو هەنگاوە لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردوەتەوە،.

"بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێری دیکە واتە تاکاتژمێر 12:00ی شەوى رۆژى شەممە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى 21/9/2019 بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە" لە بەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە خەندان-ی رایگەیاند،"لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە".

عەباس ئەکرەم وتیشى،" ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو 24 کاتژمێردا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP