بەپەلە

لەهەولێر تەقە لە دو بارەگای کۆمیتەی یەکێتی دەکرێت

- 9/20/2019 9:14:00 PM 40351 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر تەقە لە دو بارەگاى کۆمیتەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کرا.

جاسم مستەفا جێگرى لێپرسراوى  کۆمیتەت پێنج لە هەوڵێر بە خەندان-ى راگەیاند،"دواى کاتژمێر 7:00 ئەمشەو تەقە لە هەردو کۆمیتەى 4 و 5 ى یەکێتى لەهەولێرکراوە کە کەوتوتە نزیک بەڕێوەبەرایەتى تاپۆى دوى هەولێر کە دەکەوێتە سەر شەقامى سەد مەترى.

جێگرى لێپرسراوى کۆمیتەی پێنج لە هەولێر وتیشى،" تەقەکان بەر ژورى ئامار و هەڵبژاردن کەوتون".

 

هەرچەندە بە پێی زانیاریەکانی چەند سەرچاوەیەک تەقە لە سێ بارەگا کراوە، بەڵام پەیامنێری خەندان لە زاری جاسم مستەفا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر ئەوەی پشتراستکردوە، کە تەنها تەقە لە دو بارەگا کراوە.

 

لێپرسراوى کۆمیتەى 4ى یەکێتیش لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی میدیاى فەرمى حیزبەکەى وتی ،"پاراستنى بارەگاکانمان لە ئەستۆى هێزە ئەمنیەکاندایە".

وتیشی"لە ئەگەرى دوبارەبونەوەى هێرشەکەدا وەڵامى توندمان دەبێت".

Image may contain: one or more people and people standing

No photo description available.
نوێدەکرێتەوە..



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP