بەپەلە

خەندان ژمارەی ئەو کۆچبەرانە بڵاودەکاتەوە کە گەیشتونەتە یۆنان

- 9/20/2019 8:34:00 PM 4008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکراکرد کە لەرێگەی دەریای ئیجەوە گەیشتونەتە دورگەکانی یۆنان.

ئاری جەلال بەرپرسی دەزگای لوتکە بە خەندان-ی راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون لەسەر گرفتی پەنابەرانی عێراقی لە یۆنان نوێنەرایەتی یۆنانی دەزگای لوتکە و نوێنەرایەتی ئەوروپای دەزگای لوتکە سەردانی چەند کەمپێکیان کرد لەو وڵاتە.

ئارى جەلال باسى لە مەبەستى سەردانەکەکرد و وتى،"سەردانەکە بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ راگیراوانی عێراقی لە گرتوخانەکانی کۆرنتۆس و ساڵۆنیک و درورگەکانی یۆنان بەگشتی بوە".

بەرپرسى دەزگاى لوتکە ئاماژەى بەوەدا، "وێڕای خۆشحاڵی سەرپەرشتیارانی گرتوخانەکان کە دەزگایەکی عێراقی لە پەنابەرانی خۆیان دەپرسنەوە رایانگەیاند کە وڵاتەکەیان ڕێژەیەکی بەرچاو لە چاو ساڵانی ڕابردو کۆچبەری بۆ هاتوە و لۆدێکی زۆر لەسەر ئەو وڵاتەیە و بە هاوکاریەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەوروپا ناتواندرێت ئیدامە بەمانەوە و هاوکاریکردنی پەنابەران بدات".

ئارى جەلال راشیگەیاند،"سەرپەرشتیارانى گرتوخانەکە سەبارەت بە داوکاریەکانی دەزگای لوتکە بۆ ئازادکردن و هاوکاریکردنی پەنابەرانی کوردی عێراقی لەگرتوخانەکاندا ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا و ڕێوشوێنی یاساییان پێ ڕاگەیاندین"، دەشڵێت، سەرپەرشتیارانى گرتوخانەکە ئامارى ئەو پەنابەرانەى کە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە پێ ڕاگەیاندین.

کۆی ژمارەی پەنابەران لەسەر دورگەکانی یۆنان : 27164
دورگەی لیسڤۆس/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 2464.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 13691.
ژمارەی بەلەمی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 64
ژمارەی بەلەمی گەیشتو لەساڵی 2019: 378
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 1944
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 9634
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 13158

دورگەی کایاس/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 710.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 3546.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 22
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 120
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 599
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 2606
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3575.

دورگەی سامۆس/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 995.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 6149.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 25.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 159
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 298
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 3423
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 5437.

دورگەی کۆس/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 395.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 2980.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 15.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 122.
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 130.
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1034.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3322.

دورگەی لێرۆس/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 117.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 2172.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 4.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 71.
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 226.
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1704.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 1547

دورگەکانی تر/
پەنابەرانی گەیشتو لە مانگی ئەیلول: 435.
پەنابەرانی گەیشتو لە ساڵی 2019: 2538.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 19.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 101.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 156.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 527.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکانی تر: 114.

ژمارەی ئەو بەلەم و پەنابەرانەی لەلایەن پۆلیس و پاسەوانانی سەرسنوری تورکیاوە دەستگیرکراون
ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە مانگی ئەیلول: 9546.
ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە ساڵی 2019: 56233
ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە مانگی ئەیلول: 257
ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە ساڵی 2019: 1736



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP