کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات

- 9/20/2019 8:12:00 PM 14073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە کاتژمێر 6:00ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لەشاری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی دەستیپێکرد، کۆتایی هات.

 

دوابەدوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی وتی "پێداگیری دەكەین لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە كەركوك".


لەکۆبونەوەکەدا جگە لەئەندامانى مەکتەبى سیاسی حیزبەکە هەریەک لە قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشدارى کۆبونەوەکە بون.
 
پاش کۆبونەوەکە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى رؤژنامەوانیدا رایگەیاند،"لە کۆبونەوەکەدا مەکتەبى سیاسى جێبەجێکردنى رێکەوتنى یەکیتى-پارتى تاوتوێکرد".

وتەبێژى یەکێتى وتیشى،" ده‌رباره‌ی دۆخی ھەرێمی کوردستان قسەوباسی جدی کراو تەئکیدکرایەوە لەسەر ئەوەی کە دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم پێویستە بەوریاییەوە، بەرپرسیارێتى خۆیان لەپاراستنی ئەمن و ئاسایش جێبەجێ بکەن".

لەتیف شێخ عومەر راشیگەیاند،"کارەکانى لیژنەى باڵاى کۆنگرە تەواو بوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆى لەسەرکراوە و ئەوەى پێویست بوە بریارى لەسەردراوە".

دەربارەى مانەوەى یەکێتى لە حکومەت وتەبێژى یەکێتى وتى،"ئەوەی باسکراوە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکانمان دەربارەی دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەت، گرەنتی درێژەپێدانی ھاوکارییەکانی یەکێتی دەکات لەوبارەیەوە، جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە یەکێتی پابەندی رێککەوتنەکانی خۆیەتی و پێویستە ھەردولا ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە جێبەجێی بکەین".

دەربارەى پرسى کەرکوک، لەتیف شێخ عومەر وتى،"رێککەوتنێکمان ھەیە دەربارەی کەرکوک و لیژنەیەکیش ھەیە کارەکانی خۆی دەکات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP