بەوێنە و ڤیدیۆ..لێشاوی خەڵک بەرەو ناوچەی 51

- 9/20/2019 8:05:00 PM 111295 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای دروستکردنی ئیڤێنتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا کە تیایدا پێشنیازی" هێرشکردنە سەر ناوچەی 51 دەکات لە ئەمریکا، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری ئەو تۆڕە ئامادەیی خۆیان پشانداوە.

ئیڤێنتەکە لەسەرەتا بە مەبەستی گاڵتە دروست کراوە، بەڵام دواتر بەکارهێنەرانی فەیسبوک "لێیان بوە بەراست" و لە ماوەیەکی کەمدا نزیکی دو ملیۆن کەس  واژۆیان لە ئیڤێنتەکەدا کردوە.

لەو ئیڤێنتەدا کە دواتر لەلایەن دەستەی چێبەجێکارانی فەیسبوکەوە سڕایەوە،  نوسرابو" بدەن بەسەر ناوچەی 51 دا، ناتوانن هەمومان بوەستێنن "، رێکەوتی "هێرشەکە" بە 20 ی ئەیلولی ئەمساڵ(ئەمرۆ) تۆمارکراوە.
Image

ئێوارەی ئەمرۆ ژمارەیکی زۆری خەڵک بەرەو ئەو ناوچەیە بەرێکەوتون و لەلایەن پۆلیس و پاسەوانەکانەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدرێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP