بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێک خۆی بەستونێکی کارەبادا دەکێشێت و لەبندا هەڵیدەکەنێت

- 9/20/2019 7:36:00 PM 7241 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند،"سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بى ئێم) لەسەر ڕێگای کەلار، دەربەندیخان نزیک گوندی تازەدێ خۆی بەستونێکی کارەبادا کێشاوە هەڵیکەندوە".

پۆلیس باسى لە هۆکارى روداوەکە کرد و وتى،" بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆى بە ستونێکى کارەبا کێشاوە".

پۆلیس وتیشى،"بەهۆى روداوەکەوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە کە ئافرەتە برینداربوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP