بەپەلە

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر پۆلیسی فیدرالی 3 پۆلیس کوژران

- 9/20/2019 6:47:00 PM 2866 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

دوێنی، لەئەنجامی شەڕ و پیکدادان لەنیوان هێزی پولیسی فیدرال لیوای چواری سەر بەفرقەی یەک، چەکدارانی داعش سێ پولیسی فیدراڵیان کوشت، چوار پولیسیش برینداربون. 

محمد فایەق، وتەبێژی پێشوی قایمقامیەتی خورماتو، بەخەندان-ی ڕاگەیاند،" دوێنی شەو لەئەنجامی شەڕ لەنیوان پۆلیسی فیدراڵی عیراق و داعشدا، لەسنوری گوندی(عفیصة)سەر قەزای حەویجە، سێ پولیس کوژرا. بەناوەکانی،( زیاء رعد ، عریف علی، مفەوز مسلم ترکی )

وتیشی، "ئەفسەریک و سێ پولیسی دیکەش برینداربوون"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP