بەپەلە

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد

- 9/20/2019 6:16:00 PM 4771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پیش ئێستا لە شاری سلێمانى كۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیپێکرد، ئەگەرچی پلان وابو لە شاری هەولێر ئەنجامبدرێت.

 مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە کۆبونەوەکەیدا، پرسی رێکەوتن لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و پارێزگارى کەرکوک تاوتوێدەکات.

وابڕیاریشەى باس لە بەستنى کۆنگرەى چوارى یەکێتى لە کۆبونەوەکەدا بکرێت.


هاوكات بڕیار بو ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ى پێش نیوەرۆ لە شارى سلێمانى مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆببێتەوە بەڵام مەکتەبى سیاسى حزبەکە کۆبونەوەکەى بۆ کاتژمێر6ی سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دواخست.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP