براوەی یەکەمی پێشبرکێکە رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت
کەرکوک؛ خەڵات بەسەر خوێنەرانی کتێبدا دابەش کرا

- 9/20/2019 5:56:00 PM 969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  نیگار عومەر 

ئیوارەی ئەمڕۆ، لەسەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، لەلایەن کۆمەڵەی دۆستانی کتیبەوە خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوانى پیشبڕکێی خوێندنەوەی کتێبدا دابەشکرا.

رێباز سەباح ، سەرپەریشتیاری چالاکیەکە، بەخەندان-ی راگەیاند، " سێ مانگ پیش ئیستا بیرۆکەیەکمان هەبو، هەڵمەتیک بۆ گەنجانی شارەکە بۆ خوێندنەوەی کتێب رابگەیەنین، هەڵمەتەکەمان راگەیاند و چواردە گەنج بەشداربون"

سەرپەرشتیارى چالاکیەکە، وتیشى،" هەفتەی یەک کتێبمان دەخویندەوە، گەنجەکان دەهاتن باسیان دەکرد، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە ئاستەکان دیاری دەکرا".



وتیشی،" خەڵاتی یەکەم گەشتێکە بۆ دەرەوەی وڵات، خەڵاتی دوەم موبایلیکە، بەشدار بوەکانی دیکەش خەڵات وەردەگرن، ئامانجمان لەم چالاکیەدا هاندانی گەنجە بۆ خوێندنەوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP