بەپەلە

هاوڵاتیەک لە ئاکرێ خنکا

- 9/20/2019 5:42:00 PM 1842 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، هاوڵاتیەک لە هاوینەهەواری گەلى زەنتە لە ئاکرێ خنکا.

هێمن سڵێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ پەیوەندى بە تیمى ژێردەریایی ئاکرێ کراوە کە هاوڵاتیەکى تەمەن 45 ساڵ خنکاوە، تیمەکەش دەستبەجێ تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە".

بەپێى زانیاریەکانى خەندان، هاوڵاتیەکە خەڵکى شارى هەولێرە و تەمەنى 45  ساڵە، باوکى 5 منداڵە و لەگەڵ خێزانەکەى چوەتە ناوچەى ئاکرێ و هاوینەهەوارى گەلى زەنتە
بەمەبەستى گەشتکردن.
Image may contain: 2 people, water and outdoor

پاش ئەوەى هاوڵاتیەکە چوەتە شوێنێک و ویستویەتى وێنەبگرێت کەوتوەتە نێو ئاوەکەوە و خنکاوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP