لە پەیامی پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندندا
یەکێتى مامۆستایان داواى موچە پاشەکەوتکراوەکانیان دەکەن

- 9/20/2019 5:33:00 PM 2881 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابریارە سبەى زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لە قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان لێبدرێت، یەکێتى مامۆستایانیش داواى یەکلایکردنەوەى چارەنوسى موچە پاشەکەوتکراوەکانیان دەکەن.
یەکێتى مامۆستایان پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات

لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکێتى مامۆستایان پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیان دەکات.
یەکێتى مامۆستایان داوا دەکات مامۆستایانى گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی

لەبەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا، یەکێتى مامۆستایان داوا دەکات مامۆستایانى گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی.
چارەنوسى پاشەکەوتى زۆرەملێ یەکلابکرێتەوە

هاوکات لە چوارچێوەی داواکاریەکانیاندا لە حکومەتى هەرێم، یەکێتى مامۆستایان داوادەکات و دەڵێت،"چارەنوسى پاشەکەوتى زۆرەملێ یەکلابکرێتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP