عێراق: داواکاری سعودیە بۆ وەرگرتنی نەوتی ئێمە بێ بنەمایە

- 9/20/2019 5:13:00 PM 1437 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوەی نەوتی عێراق، ئەو هەواڵانە بە بێ بنەما لەقەڵەم دەدات کە گوایە" ریاز داوای لە بەغدا کردبێت نەوتی پێ بدات"،

حەیدەر کەعبی،  بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ئاژانسی فەرمیی عیراق ( ئینا )، راپورتی هەندێک لە میدیاکان لە سەبارەت بە داوای سعودی لە عێراق بۆ وەرگرتنی نەوتی خاوی رەتکردەوە .

"کۆمپانیای سۆمۆ هیچ رێککەوتنێکی فەرمی یان داوایەکی لە لایەن سعودیەوە لەمبارەوە نیە"کەعبی وای وت .

لایخۆشیەوە، عەلی نزار شەتەر جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ کاروباری فرۆشتنی نەوتی خاو لەوبارەوە جەختیکردەوە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان ئەوکۆمپانیە و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سعودی ( ئارامکۆ) لە بارەی ئەم پرسەوە نەبو .

ئەوە لە کاتێکدایە، ووڵ ستریت ژۆرنال، لە زاری دو سەرچاوەی فەرمیەوە کە نەیان ویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندوە ریاز داوای لە بازاری نیشتیمانی نەوتی عێراقی کردوە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خوای پێبدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP