بەپەلە

پرۆژه‌ی "هه‌موان خۆشه‌ویستن" جێبه‌جێده‌كرێت
كارمه‌ندانی هاتوچۆ لە بری پسوڵەی سەرپێچی گوڵ ده‌به‌خشنه‌ شۆفێران

- 9/20/2019 4:53:00 PM 2564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابریارە كاتژمێر9:00 ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 21/9/2019 به‌چاودێری فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، پرۆژه‌ی "هه‌موان خۆشه‌ویستن" جێبه‌جێده‌كرێت.
 پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌دابه‌شكردنی گوڵ و پرۆشه‌ری ڕێنمایی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌وه‌ به‌سه‌ر شۆفێراندا

 

بەپێى راگەیەندراوێکى رادیۆى فەرمى بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆ پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌دابه‌شكردنی گوڵ و پرۆشه‌ری ڕێنمایی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌وه‌ به‌سه‌ر شۆفێراندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە پڕۆژەکە‌ له‌چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە لە شه‌قامی سالم به‌رده‌م باخی گشتی، شه‌قامی توی مه‌لیك نزیك فلكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، یه‌كتربڕی پاركی ئازادی به‌رده‌م ڕێكخراوی CDO)).
مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆیه‌ بۆ شۆفێره‌ به‌ڕێزه‌كان

 

هاتوچۆ دەشڵێت،"مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆیه‌ بۆ شۆفێره‌ به‌ڕێزه‌كان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP