بەپەلە

پێشتر مامجەلال بۆ هەمان کۆڕبەند بانگهێشت کرابو
سەرۆک بەرهەم بۆ وتاردان لە "کۆربەندی سەرکردەکانی جیهان" بانگهێشت دەکرێت

- 9/20/2019 4:25:00 PM 4619 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم، سەرۆکۆکامری عێراق بانگهێش  بۆ وتاردان لە کۆڕبەندی سەرکردەکانی جیهان لە کالیفۆرنیا دەکرێت.
 سەرۆک بەرهەم وتاری سەرەکی کۆڕبەندەکە دەخوێنێتەوە
 

بڕیارە کۆڕبەندەکە لە ویلایەتی نیو یۆرک، لە رێکەوتی 26 ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، تیایدا سەرۆک بەرهەم وتاری سەرەکی کۆڕبەندەکە دەخوێنێتەوە.
 پرسیار لە سەرۆککۆمار دەکرێت سەبارەت بە بەرەوپێشچونە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە

دوابەدوای وتارەکەی سەرۆک بەرهەم،  لەلایەن ئاماددەبوانی کۆڕبەندەکە، کە پێکهاتون لە رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و خوێندکاران پرسیار لە سەرۆککۆمار دەکرێت سەبارەت بە بەرەوپێشچونە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە و تەوژمی گۆڕانکاری لە رۆژهەلاتی ناوەراست و کاریگەریەکانی لەسە عێراق.
ئەوە دوەمجارە کە سەرکردەیەکی عێراقی بۆ وتاردان لە کۆڕبەندی سەرکردەکانی جیهان بانهگێشت دەکرێت

 

شایەنی ئاماژە پێدانە، ئەوە دوەمجارە کە سەرکردەیەکی عێراقی بۆ وتاردان لە کۆڕبەندی سەرکردەکانی جیهان بانهگێشت دەکرێت، پێشتر و لە رێکەوتی 17ی سێپتامبەری 2005، سەرۆک مامجەلال، سەرۆککۆماری پێشوتری عێراق وەک وتارخوێنی سەرەکی کۆڕبەندەکە بانگهێشت کرا و وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبوانی دایەوە.

لە کۆڕبەندەکەدا لەلایەن رۆژنامەنوسێکی تورکەوە پرسیاری ئەوە لەسەرۆک مامجەلال کرا کە" ئاخۆ مەبەستی مامجەلال چی بوە لە وشەی کوردستان کە لە وتارەکەیدا بەکاریهێنا".

سەرۆک مامجەلال وەڵامی دایەوە و وتی" کوردستان هەرێمێکە، خوا دروستی کردوە، من دروستم نەکردوە، ئەگەر ژمارەیەکی کەمی لە خەڵکی تورکیا بەدڵیشیان نەبێت، ئەوە راستیەکە و تەنانەت لە سەردەمی ئەتاتورکیشدا دانی پیادا نراوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP