بەپەلە

عێراق دژی بەشداریپێکردنی ئیسرائیلە لە هاوپەیمانی دەریایی کەنداو

- 9/20/2019 4:12:00 PM 1018 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق نابێتە ئەندامی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەنداو، دژی بەشداریپێکردنی  ئیسراییلیشە لە و هاوپەیمانیەتیە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند عێراق نابێتە ئەندامی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی دەروازە دەریاییەکانی کەنداوی فارس.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، سەرەرای جەختکردنەوە لە  بەشدارنەبانوی عێراق لەو هاوپەیمانیەتیە، سەحاف ئەوەشی خستەڕو عێراق دژی بەشداربونی ئیسرایلە لە هێزێکی نێودەوڵەتی  لەو جۆرە بۆ پاراستنی دەروازە دەریاییەکانی کەنداو.

سەحاف ئاماژەشی بەوەدا، عێراق پێی وایە بەرپرسایەتی پاراستنی کەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی نزیک کەنداوە.

ئەو بەیانننەمیەی وەزارەتی دەرەوەی عێرااق لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردودا ئەمریکا  پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دەریایی "لەپێناو دابین کردنی ئاسایشی هاتوچۆی کەشتیە بارهەلگرەکان" راگەیاند  لە کەندای فارس، دەریای عومان، گەروی هورموز و گەروی بابولمەندەب، لەچەند رۆژی رابردوشدا ئیسرایل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  رایگەیاند، وڵاتەکەی لەو هاوپەیمانییە دەریاییە و بەتایبەت لەبەشی هەواڵگری بەشداری دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP