نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی مانگی رابردودا تۆماركرد

- 9/20/2019 1:27:00 PM 5906 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و لەم لەم هەفتەیەدا ەبرزترین ئاستی لەماوەی مانگی رابردودا تۆماركردوە.

نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا 7 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە

ململانێی و گرژیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەند و زیاتربونی ئەو ئاڵۆزیانە رۆژ لەداوی رۆژ، كاریگەریەكی بەرچاوی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دروستكردوە، هەر بەوهۆیەوە لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بە رێژەی لەسەدا 7 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە.

ئاژانسە ئابوریەكانی جیهان بڵاویانكردوەتەوە، ئەمرۆ هەینی لە كۆتا مامەڵەی نەوت-دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتوەتە 64.75 دۆلار و بەوپێە نرخەكەی 32 سەنت بەرزبوەتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 51 سەنت بەرزبوەتەوە و بەوەش نرخەكەی گەیشتوەتە 58.64 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

پاش ئەوەی شەممەی رابردو هێرشكرایە سەر پێگە نەوتیەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ لە سعودیە، ئەمرۆ هەینی هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگی سعودیە چالاكیەكی سەربازیان لە شاری حەدیدیە ئەنجامدا.

هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئێران تۆمەتباردەكات و بەرپرسانی باڵای ئێرانیش چەندینجار هۆشداریان داوەتە ئەمریكا لە ئەگەری هەنگاونان بۆ زیان گەیاندن بە ئێران.

سەرجەم ئەو روداوە سیاسیانە و ململانێ ئابوریەكانی جیهانیش، كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا دروستكردوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP