زەریف: نەوتی عەرەب بۆ ئەمریكا گرنگترە لە خوێنیان

- 9/20/2019 1:12:00 PM 1917 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سیاسەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرامبەر عەرەبی یەمەن دەریدەخات كە هێندەی نەوتەكەیان، خوێنی عەرەب گرنگ نیە بۆ واشنتن.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ هەینی سیاسەتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی بەرامبەر عەرەب شیكردەوە و رایگەیاند "ئەوەی بەلای واشنتن-ەوە گرنگە نەوتی عەرەبە نەك خوێنیان".

20 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتەش بەهۆی نەبونی خۆراكی پێویست و بەدخۆراكیەوە دەناڵێننن

لە تویتەكەی زەریف-دا هاتوە "چوار ساڵ بەردەوامی بۆردومانكردنی یەمەن، هاوتایە لەگەڵ كوژرانی 100 هەزار یەمەنی و 20 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتەش بەهۆی نەبونی خۆراكی پێویست و بەدخۆراكیەوە دەناڵێننن".

دو ملیۆن و 300 هەزار كەیسی توشبون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركراوە

ئاماژەی بەوەشكردوە "تا ئێستا لە یەمەن دو ملیۆن و 300 هەزار كەیسی توشبون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركراوە و هەمو ئەوانەش وەكو مافێك دراونەتە تاوانبارانی كردەوەكە".

دەشڵێت "سەرەڕای هەمو ئەوانە ویلایەتە یەكگرتوەكان وەڵامی یەمەنیەكان بە هێرشكردنە سەر پێگەو نەوتیەكان بە كارێكی تێكدەرانە و هەنگاو بەرەو جەنگ دەبینێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP